بەهۆی هەڵاتن لە ریزەکانی پێشمەرگە، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کوێخا دێرین دەرکردووە و داوای لێدەکرێت خۆی رادەستبکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، بە فەرمانى دادوەر، بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارکراوەتەوە کە دێرین ئەحمەد محەمەد ناسراو بە کوێخا دێرین دەستگیربکەن.
دێرین ئەحمەد، پلەى نەقیب بووە لە هێزەکانى 70، لە رێکەوتى 12ى شوباتى 2024 لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان هەڵاتووە، بەو هۆیەوە لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوەى لەسەر دروستکراوە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چواردەوری ماڵەکەی ناوبراویان گرتووە و داوادەکەن خۆی رادەستبکات.