لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان وەرگیراوە كە دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە چوارچێوەی یاسادا كاری لەسەر بكرێت، دەشڵێت، “ئەو نووسراوەی پێشتر لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەركراوە بە رەزامەندیی حكومەتی هەرێم بووە”.

د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان ئەو نووسراوەی پێشتر دەركراوە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی بۆ وەرگیراوە كە دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە چوارچێوەی یاسادا كاری لەسەر بكرێت و بۆ وەڵامی مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمان شێوە كاری جددی لەسەر كراوە و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە.

وتیشی، “پڕۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و لە دۆخی سەختی مامۆستایان تێدەگەین و حكومەتی هەرێم هەمیشە داكۆكیكاری مافی مامۆستایان دەبێت”.

بابەتی پێشتر

کۆنگرێسی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا دەربڕی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەت و لایەنە سیاسییەكان بۆچوون و هەڵوێستیان یەك بخەن بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share