رەنگە بەلاتەوە نامۆ بێت لە تێچووی سەربازیدا عێراق پێش وڵاتانی گەورەی وەک بەریتانیا و چین و هندستان کەوتووە، بەڵام لە ریزبەندی وڵاتان بۆ تێچووی سەربازییان لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی، عێراق پلەی 54 ی جیهانی گرتووە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردوونەتەوە، لە کۆی 166 وڵات لە رێژەی تێچووی سەربازی لە کۆی داهاتی ناوخۆ، عێراق پلەی 54 ی گرتووە و رێژەی 2.1% ی کۆی گشتیی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات.
لە ریزبەندییەکەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلەی 21 ی گرتووە، تێچووی سەربازی لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی 3.5% بۆ تێچووی سەربازیی تەرخاندەکرێت.
هەریەکە لە وڵاتانی هندستان و چین و بەریتانیاش لە ریزبەندییەکەدا کەوتوونەتە دوای عێراقەوە.