لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان، بارهەڵگرێک کە سەوزە و میوەی بارکردبوو وەرگەڕا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سەوزە و میوەی بارکردبوو کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێر و سەرنشینی بارهەڵگرەکە کە بە رەگەز عەرەب بوون گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share