قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەیشتە قەزای چەمچەماڵ.
بڕیارە قوباد تاڵەبانی سەردانی خێزانە زیانلێكەوتووەكانی قەزاکە بکات.
ئەوە لەکاتێکدایە، قوباد تاڵەبانی بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری سلێمانیی دەرکردووە.
ماوەی دوو رۆژە بەهۆی بارانی بەهێزەوە لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دروستبووە و هاوڵاتییان زیانیان پێگەیشتووە بەتایبەت لە قەزای چەمچەماڵ کە زیانی گیانییشی هەبوو بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.