بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، بەغداد بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی دارایی جوتیاران داوە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت لەو بڕە چەندی بۆ هەرێم دەنێردرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، شایستە داراییەکانی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم لای بەغداد 300 ملیار بوو، لەو بڕە تەنها 72 ملیاری نێردراوە، لە ئێستادا نزیکەی 230 ملیار دیناری ماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگادارین بەغداد بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیاری جوتیارانی عێراقی داوە، بەڵام نازانین لەو بڕە چەندی پشکی هەرێمە، لەدوای ناردنی پارەکە بە دڵنیایی دەست بە دابەشکردنی دەکەین.