بازرگانیی عێراق دەیەوێت نرخی خۆراک لە بازاڕەکان رێکبخات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری راگەیاند کە لە 6 فەرمانگە پێکهاتووە، بۆ دیاریکردن و جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەسەر رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێکخستنەوەی نرخی ماددە خۆراکییە بنچینەییەکان، لیژنەیەکی وزرای دروستکراوە کە نوێنەری شەش فەرمانگەی تێدا بەشدارن بۆ دیاریکردنی نرخی ماددە خۆراکییەکان.

وتەبێژەکەی وەزارەت باسی لەوەکردووە، پشت بە نرخی جیهانیی ماددەکان و کرێی گواستنەوەی وشکانی و ئاوی دەبەستن، بەشێوەیەکی ورد لیژنەکە دەیانەوێت، وردبینی و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و کشتوکاڵ و پیشەسازییدا بکەن و دەیانەوێت سەقامگیریی ئابوری لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراقدا دروست بکەن.

محەمەد حەنون ئەوەشی روونکردەوە، تیمی بەدواداچوونی بازاڕەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی بە هاوکاری لایەنە ئەمنییەکان، رۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخی بازاڕی ناوخۆیی دەکەن، راپۆرت بۆ دیوانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادە دەکەن، چاودێری هەر بەرزبوونەوەی نرخێک دەکەن، رێوشوێنی گونجاو دەگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن بۆ تۆمارکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

سوید سەلوان مۆمیکا دەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share