لە قەڵادزێ، کچێک کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی لە پاشماوەی پەلەوەر دادەمەزرێنێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیکرد لە هاژە حەسەن و باوکی و رێزلێنانی پێشکەشکردن، کە توانیویەتی بەرهەمی ماستەرنامەکەی بکاتە کرداری بە دامەزراندنی کارگەیەک لە قەڵادزێ بۆ بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی لە پاشماوەی پەلەوەری.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لە دامەزراندنی ئەم کارگەیە بۆچوونی زۆر جیاواز هەبوو کە رێگربوون لەبەردەم هەنگاوەکانیدا، بەڵام من گەشبین بووم بە توانای زانستی ئەم خاتوونە و سەرکەوتنی هەوڵەکانی بۆیە بڕیارمدا پشتیوانی بکەم، ئەمڕۆش زۆر دڵخۆشم کە سەرکەوتنی پرۆژەکەی رادەگەیەنم دوای توێژینەوە زانستییەکان.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو کارگەیە لە پاشماوەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان پەینی ئەندامی بەرهەمدێنێت، بەکوالێتییەکی بەرز و بەشێوازی شل و لە کیس نراو، کارگەکە بەرهەمی ساڵانەی 11 هەزار بوتڵی پەینی ئەندامی شل و 10 تەن کیسەیە، کە هەلیکاری بۆ ژمارەیەک لە گەنجی ناوچەکە رەخساندووە.