ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 204 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی  204 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 203 ملیۆن و 721 هەزار و 6 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 187 ملیۆن و 551 هەزار و 6 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 16 ملیۆن و 170 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 5ی شوباتی 2024 بوو کە تێیدا 207 ملیۆن و 100 هەزار و 189 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە هاوڵاتییان دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە بڕیاریاندابێت مانگانە بڕە پارەیەکی دیاریکراو بە نرخی بانکی ناوەندی بە هاوڵاتییان بفرۆشن. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share