پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ لە کاتی مەشق و راهێناندا گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ لە کاتی مەشق و راهێناندا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا.

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ بڵاویکردەوە، “ساڵح فاروق ساڵح لەکاتی مەشق و ر‌اهێنانەکانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە رۆحی بەخشییە خاک و نیشتمان”.

باسیلەوەشکرد، “كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە كاروانی شەهیدان لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوام دەبێت”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی کۆماندۆدا هاتووە،”رشتنی خوێنی یەك بەیەكی “كوڕانی كۆماندۆ” لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان شەرەفێكە هەموومان شانازی پێوە دەكەین، ئەمە ڕێبازێكە هەموومان لەشەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر “ەوە بۆمان ماوەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share