ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی (هەژماری من) كە پێویستە كارتی نیشتمانی یاخود پاسپۆرت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی تەندروستیی هەولێر ئاگاداردەکاتەوە بەزووترین كات سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی هەژماری من كە دەتوانن لە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی تاوەكو 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ سەردانی بانكەكە بكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی هەژماری من، مووچەخۆر دەبێت كارتی نیشتمانی یاخود پاسپۆرتی پێبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر قەرەبوو نەكراونەتەوە”

ئەندامێكی تۆڕی هاوپەیمانیی كەمایەتییەكان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هێشتا خاوەنی بەشێك لەو زەوییانەی فڕۆكەخانەی هەولێری لەسەر بونیادنراوە…
زیاتر ببینە

كێشەی ناوخۆیی، عێراق و غازی سروشتی
هێرشەكەی ئێران و بەستنەوەی بە ڕەهەندە ناوخۆیی و هەرێمییەكانەوە

هێرشە مووشەكییەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر هەولێر، خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، لایەنە سیاسییەكان مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكەن…
Total
0
Share