وەزارەتی ئەوقاف: کاتژمێر 11:00 تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

کەمێکی دیکە، تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ساڵی 2026 دەکرێت و زیاتر لە پێنج هەزار کەس ناویان دێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ، لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران، تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجامدەدرێت.

بە وتەی نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتەکە کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، بۆ وەرزی حەجی 2026، زیاتر لە 89 هەزار کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ناویان تۆمارکردووە و لە کۆی ئەو ژمارەیە، پێنج هەزار و 125 کەس ناویان دێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خۆراک کاریگەریی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی ئوسترالیاوە ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە کە خۆراک کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە. زاناکان، خۆراکی…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو بەنزینخانەیەکدا و گیانلەدەستدان هەیە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێک خۆیکردووە بەناو بەنزینخانەیەکدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share