ئیسرائیل لە ساڵی 2020دا 729 خانووی فەڵەستینییەكانی ڕوخاندووە

لەماوەی ساڵی 2020دا سوپای ئیسرائیل، نزیكەی 3 هەزار فەڵەستینی دەستگیركردووە و سەدان خانوو و تەلاری فەڵەستینییەكانی ڕوخاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی كە ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل “27 فەڵەستینی كوشتووە كە حەوتیان لە خوار تەمەنی 18 ساڵ بوون”.

لەو ڕاپۆرتەدا كە پشت بە زانیارییەكانی سەنتەری مافی مرۆڤی ئیسرائیلی بەستراوە ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە 2020دا سوپای ئیسرائیل هەڵیكوتاوەتەسەر 2 هەزار و 480 خانوو، هەروەها 729 خانووشی بە تەواوی ڕوخاندووە بە بیانووی ئەوەی ڕێگەپێدراو نەبوون”.

لەماوەی ئەو ساڵەدا ئیسرائیل 2 هەزار و 785 كەسیشی دەستگیركردووە، وەك لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی پێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە بۆ…
Total
0
Share