‘ئەمساڵ پێنج یاسای گرنگ لە عێراق دادەنرێن’

Law school

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، “لەمساڵدا پەرلەمان پێنج پرۆژەیاسای گرنگ پەسەند دەكات، لەوانە یاسای دادگای فیدراڵی.”

لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا”، حەسەن فەدعەم جەنابی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق وتی، “پەرلەمان هەوڵدەدات لەو یاسایانەی لەمساڵدا دەریاندەكات، پێنج یاسای گرنگ هەبن.”

ئاشكراشیكرد كە ئەو یاسایانە بریتین لە یاسای دادگای فیدراڵی، یاسای تاوانی ئەلیكترۆنی، یاسای ئەنجومەنی وەزیران و پێكهاتەكانی، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و یاسای سەرپەرشتیاریی دادوەری.”

پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی نزیكەی دوو ساڵە پەسەندكردنی دوادەخرێت، بەهۆی پەسەندنەكردنییەوە چەندین كێشەی دەستووری و یاسایی لە عێراقدا دروستبوون، بەوپێیەی یەكلاییكردنەوەی بەشێك لە كێشە و كەیسە یاساییەكان لەنێوان دەسەڵاتەكانی دەوڵەتدا، ئەركی دادگای فیدراڵییە و لەلایەن ئەو دادگایەوە بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی شەنگال: پەكەكە شارەكەی چۆڵنەكردووە و هۆكاری كێشەیە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل لە ساڵی 2020دا 729 خانووی فەڵەستینییەكانی ڕوخاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share