عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت، بەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن خێزاندا.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن و 102 هەزار خێزان ئەو مووچەیە وەردەگرن و کۆی گشتیی پارەی تەرخانکراویش، دەگاتە بڕی 453 ملیار دینار.

داواش لە خێزانە شایستەکان دەکات، سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی…
Total
0
Share