عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات بەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە.

عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات بەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە بەو مەرجەی گرفت بۆ هەمواركردنەوەكە و پشكی هەرێمی كوردستان دروستنەكرێت و پێویستە هێزە كوردستانییەكان لە بەغداد یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بن.

وتیشی، “بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لەگەڵ حكومەتی عێراق لە هەوڵداین و پێشتریش و بەهیچ شێوەیەك بابەتی ئینفاقی فیعلی نەبووین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپۆرتی كۆچبەران ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە.. پەرلەمانتارێك: ترس هەیە بەردەوامی پێبدرێت

لە نامەیەكدا كە ئاراستەی باڵیۆزخانەی بەریتانیای كردووە پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات شانشینی یەكگرتوو لە ناردنەوەی كۆچبەران پاشگەزببێتەوە و ترسی…
Total
0
Share