لەبارەی گەرمای هاوینی ئەمساڵ هۆشداریی دەدرێت

شارەزایەکی کەشناسیی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرمایەکی تاقەتپڕوکێنی هەبێت و بەراورد بە هاوینی رابردوو پلەی گەرمی زیاتر بەرزبێتەوە.

محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ساڵ بەساڵ پلەی گەرمی لە هەرێم زیاتر بەرزدەبنەوە، هەرچەندە پلەی گەرمی ناگات بە 50 پلە، بەڵام بەهۆی بەرزی رێژەی شێ هەست بە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوینی ئەمساڵ هاوینێکی گەرم و سەختردەبێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمەش بەهۆی دەستپێکردنی دیاردەی ئالنینۆ لەسەر زەریای هێمن، کە وادەکات شێ زیاتربکات و پلەی گەرمی زیاتر بەرزبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بەردەوامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە سڤین موسلەر، جێگری كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە…
Total
0
Share