کۆمپانیای فڵای بەغداد کە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی گەشتیارییە رایگەیاند، گەشتەکانی لە رۆژی پێنجشەممەدا دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەیەکی حکومەت لە کۆمپانیاکە دوای سزاکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای فلای بەغداد بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ئەمنی عێراق لێکۆڵینەوەیان لە کۆمپانیاکە کردووە لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی و هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە لە راپۆرتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چەکدارەکاندا هاتووە نەدۆزراوەتەوە.
کۆمپانیای فلای بەغداد پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هەڵدەوەشێننەوە و ئیدانەی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکای کرد و وتی پشت بە زانیاری چەواشەکارانە بەستراوە.
کۆمپانیاکە داوای لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد کە هەر بەڵگەیەک کە بتوانێت کۆمپانیاکە یان بەڕێوەبەرایەتییەکەی تاوانبار بکات بخاتەڕوو.