بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوانەکانی ئەنفال برینێکی قووڵی سەر دڵمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا ڕایدەگەیەنێت، تاوان و مەرامەکان بۆ سڕینەوەی گەلەکەمان ورەیەکە بۆ مانەوە و ئیرادەی کوردبوونمان، کە قەت هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەناوی بەرێت.

سەرۆکی یەکێتی لە یادی ئەنفالدا ڕایگەیاند، زامە قووڵەکانمان هەمیشە هانمان دەدەن بە وەفادارییەوە، خزمەتی خەڵک و خاکەکەمان بکەین. تاوان و مەرامەکان بۆ سڕینەوەی گەلەکەمان بەشێکن لە مێژوویەکی تاڵ، بەڵام ورەیەکە بۆ مانەوە و بەهێزیی ئیرادەی نەتەوەیی و کوردبوونمان کە قەت هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەناوی بەرێت.

وتیشی، تاوان و کارەساتی ئەنـ.ـفال کە جـ.ـینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، بـ.ـرینێکی گەورەی سەر دڵمانە، ئازارێکە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا ڕادەوەستین و دەست لەسەر سنگ یادی لەدەستدانی ئازیزانمان دەکەینەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەم ڕۆژەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە لە خەمی قووڵی کەسوکاری سەربەرزی ئـ.ـەنفالکراوان تێدەگەین و هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە کە خەم و ئازارەکان بگۆڕێت بۆ هیوا و بونیادنانی ژیانێکی نوێ کە ئەمەش بە برایەتی و پێکەوەییمان دەبێت تاوەکو پێکەوە کاربکەین و هەنگاوبنێین بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، “دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شـ.ـەهیدانی ئـ.ـەنفال و سەرجەم شـ.ـەهیدانی کوردستان”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی…
Total
0
Share