سی ئێن ئێن: چین بەڵێن بە ئەمریکا دەدات

سی ئێن ئێن ئاشکرایکردووە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، کاتێک لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا کۆبوونەتەوە، بەڵێنی بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوە، کە پەکین دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵی وڵاتەکەی ناکات.

چەند سەرچاوەیەک بە سی ئێن ئێنیان رایگەیاندوە، “وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە کۆبوونەوەی کۆتایی هەفتەی رابردوودا لەگەڵ جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جەختیلەوە کردووەتەوە کە دەستوەردانی لەو هەڵبژاردنەدا ناکەن”.

هەفتەی رابردوو بەرپرسێکی باڵای ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو، ئاژانسەکە تاوەکو ئێستا هیچ نیشانەیەکی نوێی کاریگەری دەرەکیی بەرچاوی نەبینیوە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵ بکاتە ئامانج.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک سەبارەت بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا کە بەشێک بووبێت لە کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و چین بدات.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی نزیکەی 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار بەرزە

بابەتی دواتر

کەلار.. ساڵڕۆژی شەهیدبوونی لیوا حسێن مەنسور بەرزڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان لە كابوڵ نزیكدەبێتەوە

پێشڕەویی چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان بەرەو كابوڵ درێژەی هەیە، دوای كۆنترۆڵكردنی ویلایەتەكانی ئەفغانستان یەك بەدوای یەكدا و هەندێكیشیان بەبێ…
Total
0
Share