ڕەگەزنامەی سلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

لەئێستادا مامەڵە تەنها بۆ هەشت حاڵەت دەكەن

ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا مامەڵە تەنها بۆ هەشت حاڵەت دەكەن و ڕونیشیدەكاتەوە، دەركردنی كارتی نیشتیمانی بۆ حاڵەتەكانی دیكە بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق ڕاگیراوە.

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لەسەر بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق، لە ئێستادا تەنھا ئەم مامەڵانە دەکرێت:

١- مامەڵەی ھاوسەرگیری
٢- مامەڵەی جیابوونەوە
٣- مامەڵەی منداڵی تازە لەدایکبوو/ دەبێت منداڵەکە تەمەنی (3 مانگی ) تەواوکردبێت
٤- مامەڵەی مردن
٥- مامەڵەی تێکچوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی
٦- مامەڵەی ونبوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی
٧- ( صوره‌ قیدی ورقی) واتا تۆماری ٥٧
٨- ( صوره‌ قیدی ألکترونی) بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی کارتی نیشتیمانین

ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕونیشیدەكاتەوە، ئەو ھاوڵاتیەی پێناسەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی فسفۆری هەبێ لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم ئیشوکاری بۆ دەکرێت، پێویست ناکات مامەڵەی کارتی نیشتیمانی بکات، چونکە بە بڕیاری بەغداد وەستاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەی 120 ملیار دینار رادەستی بەغداد دەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی شەش…
Total
0
Share