راگەیەندراوێك لە پۆلیسی گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی قوماركردن لە نێو كافتریایەكی قەزای كەلار راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری و لێكۆڵینەوەی ورد و چاودێریكردن لەلایەن بنكەی پۆلیسی شەهیدان و مەفرەزەی حەرەكاتی بەشی پۆلیسی كەلارەوە پێنج تۆمەتبار لە نەتەوەی عەرەب لەنێو كافتریایەك لە قەزای كەلار بەتۆمەتی قوماركردن دەستگیركران.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە كە قوماریان كردووە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (389) بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پۆلیس ئاگاداری خاوەن كافتریاكانی سنووری گەرمیان دەكاتەوە لە هەر كافتریایەك قوماربكرێت بە بڕیاری دادوەر كافتریاكەی دادەخەرێت و خاوەنەكەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەت هەڕەشەیە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی دیکە

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی رووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن…
Total
0
Share