بافڵ جەلال تاڵەبانی: زمانی کوردی قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، زمانی کوردی قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژی زمانی کوردیدا، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین کە قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە، زمانی کوردی بۆ ئێمە تەنیا ئامرازی ئاخاوتن نییە، بەڵکو مێژووی خۆڕاگری و ناسنامەی بوونمانە.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان هەمیشە بە فرەزمانی و فرەکەلتووریی پێکهاتەکانی دەوڵەمەند بووە، پاراستنی زمانی کوردی و ڕێزگرتن لە زمانی هەموو ئەو پێکهاتە ڕەسەنانەی لەم نیشتمانەدا پێکەوە دەژین، نیشانەی باڵای شارستانییەت و بنەمایەکی سەرەکیی دەوڵەتدارییە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەوەش دەڵێت، “ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال، جەخت لە پاراستنی ڕەسەنایەتیی زمانی کوردی و پەرەپێدانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە فەرمییەکاندا دەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە. لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا…
Total
0
Share