بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ هاوکاری تەواو لە بوارەکانی ئابوری و ئاسایشدا

دوای ئەوەی ئەنقەرە رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دەربڕی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، “واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ هاوکاریی تەواو لە بوارەکانی ئابوری و ئاسایشدا”.

لە لێدوانێکیدا ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی کە بە سەرۆکایەتی وەفدێک لە تورکیا بوو رایگەیاند، “ئەوە رێکەوت نییە کە من راستەوخۆ لێرەم دوای ئەوەی تورکیا رەزامەندی لەسەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ دەربڕی”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “یەکێک لەو کارانەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لێکردم بیکەم ئەوەیە کە پەیوەندییە گشتییەکانمان لەگەڵ تورکیا زیندوو بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کە پێویستە لە ساڵی 2024دا چی بکەین”.

دەشڵێت، “ئەم سەردانە پڕ لە دەستکەوت بوو کە تێیدا ئامانجمان پلاندانان بوو بۆ هەموو بابەتەکان، لەوانەش ئابوری و ئاسایش و پەیوەندییە مرۆییەکان، چونکە دەگەڕێینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق ئاگربەست پێشێلدەکەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات، راگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی نزیک لە دیمەشق بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)…
زیاتر ببینە

تورکیا لەسەر دانپێدانانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەکات سەبارەت بە دانپێدانانی جۆ بایدن بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن…
Total
0
Share