بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

لیرەی تورکی لە لێواری گەورەترین دابەزینی هەفتانەی خۆیدایە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023ـوە، بەوپێیەی لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، بەهای دراوەکە بە رێژەی 3.8% دابەزیوە.

بەپێی داتاکانی ئاژانسی بلومبێرگ، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهای لیرەی تورکی بەڕێژەی 0.5% دابەزیوە و لەئێستادا هەر دۆلارێک، بەرامبەرە بە 38 لیرە، ئەمەش نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەرانی لەبارەی سەقامگیریی بازاڕە داراییەکانی تورکیا زیادکردووە.

بانکی ناوەندیی تورکیا، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی بەهای لیرە، چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر، لەوانەش راگرتنی پێدانی قەرز بۆ ماوەیەکی نادیار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: گواستنەوەی پڕۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتمان دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانی گواستنەوەی پرۆژەی هەژماری من بۆ سەر وەزارەتی دارایی دەستیپێکردووە. وەزارەتی دارایی و…
Total
0
Share