پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارینی نمە باران هەیە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پێشبینی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا هەیە، ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان ئەگەری بەفربارینیان هەیە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارینی دەبێت لەکاتی جیا جیا، بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک نمە باران دەبێت لە هەندێک کاتی دوای نیوەڕۆ.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە شێرکۆ فاتیح شوانی تێپەڕدەبێت

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share