هۆکاری دواکەوتنی شایستەی دارایی ئەم توێژە ئاشکراکرا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هۆکاری دواکەوتنی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ کەمیی پارەی نەختینە لە بانکەکاندا دەگەڕێتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق شایستەی گەنمی جوتیاران پەسەندکراوە، بەڵام کەمیی پارەی نەختینە لە بانکەکان هۆکارە بۆ دواکەوتنی پارەی جوتیاران.

وتیشی، لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو، چاوەڕێین بڕێکی باش لە شایستەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و راستەوخۆ لە رێگەی سایلۆکانەوە دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق لەبارەی بەرزكردنەوەی نرخی سووتەمەنی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی…
Total
0
Share