دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی‌ دزراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی‌ پۆلیسی‌ زەڕایەنی‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ شارەزوورەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆدۆزینەوە و دەستبەسەراگرتنی دەستیپێكرد.

دوای گەڕان‌و بە دواداچوونەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی‌ پۆلیسی‌ زەڕایەنی‌ سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ شارەزوورەوە ئۆتۆمبێلەكە كە لەجۆری لاندكروزەرە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت و پاش تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

مین بە ژنێكی تەمەن 55 ساڵ تەقییەوە و بەهۆیەوە قاچی چەپی لەدەستدا

بابەتی دواتر

عێراق و ئێران كێڵگەی نەوتیی هاوبەش پەرەپێدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share