کاندیدە سەرکەوتووەکانی کەرکوک ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخۆن

سەرجەم كاندیدە سەرکەوتووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بە شێوەیەکی جیاواز و لە دادگا سوێندی یاسایی بخۆن.

كاتژمێر 7:00ی بەیانیی 16ی کانوونی یەکەمی 2023 بە دەنگدانی تایبەت، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاكان دەستیپێكرد و شەوی 28ی هەمان مانگ کۆمسیۆن ئەنجامەکانی راگەیاند.

پێشر پەروین فاتیح، ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جیاواز لە پێشووتر کە دادوەر دەچووە نێو ئەنجومەن، ئەندامانی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خۆیان دەچنە دادگاو سوێندی یاسایی دەخۆن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای پەسەندکردنی ناوەکان بە 15 رۆژ، دەبێت پارێزگار بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەن بکات، بەڵام ئەگەر نەیکرد لە رۆژی 16ەیەم کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

لە دەربەندیخان کەسێک بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 208 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا

لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێك دوای لە كۆنتڕۆڵ دەرچوون وەرگەڕا و ئاگریگرت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share