کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان بەردەوامە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەموون و نانەواخانەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، کە داشکاندنی %50ی پارەى خەرجى کارەباکانیان، بەپیێى فەرمانى وەزارەتى کارەبا، بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش دەکات، “بڕیارەکە لە 10ی نیسانی 2022ەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، خاوەن فڕنی سەموون و نانەواخانەکان بۆ ئەوەى سوودمەند ببن بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆتان ببەن تا کارى داشکاندنەکەتان بۆ بکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: لە رووداوێکی تەقەکردندا منداڵێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

یەکەمین سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share