پاسپۆرتی سلێمانی: لە رۆژانی داهاتوو تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی عێراق لە رۆژانی داهاتوودا تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی عێراق لە رۆژی 28ی کانوونی دووەمی 2024 و رۆژانی داھاتوو بە ھیج جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتەکانی ھەموو پارێزگاکانی عێراق کار بە (صورە قیدی) ئەلکترۆنی ناکرێت بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی و تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت”.

دەشڵێت، “داواکارین لە ھاوڵاتییان بۆ ئەوەی کاتیان بە فیڕۆ نەچێت، تا کارتی نیشتمانیان پێنەبێت سەردانمان نەکەن چونکە ئەگەر لە بەڕێوەبەرایەتیشمان مامەڵەکەی بۆ بەڕێبکەین لە بەغداد مامەڵەکە رەتدەکرێتەوە و ھاوڵاتییەکە نابێتە خاوەنی پاسپۆرت”.

سەبارەت بە رێکارەکانی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “خۆشبەختانە ئێستا کارتی نیشتیمانی ھاوڵاتییان بە زووترین کات تەواو دەبێت”.

بابەتی پێشتر

سێمێل.. لە شەڕی دوو بنەماڵەدا كەسێك كوژرا

بابەتی دواتر

بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆردومانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share