نابێت ئەم دەرمانە لەگەڵ ئاوی کانزایی بخورێت

دەستەی دەرمانی میسر هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشی فشەڵبوونی ئێسک لەگەڵ ئاوی کانزایی یان شەربەتدا.

دەستەی دەرمانی میسر بڵاویکردەوە، خواردنەوەی ئاوی کانزایی لەگەڵ دەرمانەکانی (bisphosphonate)کە تایبەتن بە چارەسەری نەخۆشی فشەڵبوونی ئێسک گونجاو نییە، بەهۆی ئەوەی رێگری دەکات لەوەی کە ئێسک دەرمانەکە هەڵبمژێت.

ئاشکراشیکرد، باشترە ئەو دەرمانانە بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ، بە 30- 60 خولەک پێش نانخواردن بخورێت، باشترە لەگەڵ ئاوی ئاسایی بخورێت، بەڵام شەربەت و چاو و ئاوی کانزایی نابێت بەکاربهێنرێت.

باسیلەوەشکرد، پێویستە دوای خواردنی دەرمانەکان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دابنیشیت و هەوڵنەدەیت رابکشێیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. 255 كەس سەردانی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 ڕابردووی سەردانکردنی ‏هەوڵاتییانی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە، 255 کەس سەردانیان…
Total
0
Share