کارمەندانی کارەبای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، کارمەندانی کارەبای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند.

ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتیان راگەیاند و کاری هاوڵاتییان بەڕێناکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیش بە هەمان مەبەست بایکۆتیان راگەیاند.

تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردووی دابەشنەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ شاندێكی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و میكانیزمی دابەشكردنی 59 پارچە زەوی…
Total
0
Share