كامیل قەزاز: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە 3800 مێگاوات

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا هەبووە كە غازی شل بۆ وێستگەكان دابیندەكات و دەشڵێت، “بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە 3800 مێگاوات”.

كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا 4 هەزار مێگاوات و زیاتربووە و ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 3800 مێگاوات لە كاتێكدا خواست لەو بڕە زیاترە.

وتیشی، “85 %ی بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە غازی شل دەبەسترێت و لە دوای هێرشەكەی سەر كۆرمۆر تاوەكو ئێستا توانراوە لە 95%ی ئاستی كارەبا بەرهەمبهێنرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به‌ که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت

لە ساڵیادی ئەنفالدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “پێویسته‌ هه‌رچی له‌ توانادایه‌ خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به‌ که‌سوکاری…
Total
0
Share