کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بارینی باران و بەفر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان رێژەی بەفربارین لە کاتەکانی شەودا زیاتردەبێت، پلەکانی گەرما  بە (2- 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ، نزم دەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە دەڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، هەروەها بارینی بەفر بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت کەش دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیکدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 11

سلێمانی : 9

دهۆک : 9

کەرکوک : 13

هەڵەبجە : 10

زاخۆ : 10

سۆران : 6

حاجی ئۆمەران : 0

گەرمیان : 15

 

بابەتی پێشتر

هونەرمەندێكی دیكەی موزسیان كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان: چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی هەولێر راستبکاتەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، سەر لە ئێمە و یاساش شێوێنراوە، چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی…
Total
0
Share