شۆفێرانی تاكسی ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە لۆگۆی تاكسییەكان و ئەو كارتەی پێیاندراوە پێویستی بە نوێكردنەوە نییە، بەڵام هەر شۆفێری تاكسییەك كە ئۆتۆمبێلەكەی دەفرۆشێت دەبێت ئەو كارتەی تایبەت بە لۆگۆكە بخاتە سەر ناوی ئەو كەسەی كە دەبێتە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە”.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە لۆگۆی تاكسییەكان و ئەو كارتەی پێیاندراوە كە تایبەتە بە لۆگۆكە پێویستی بە نوێكردنەوە نییە، بەڵام لە كاتێكدا كە ئۆتۆمبێلەكەی دەفرۆشێت ئەو كارتەی لەگەڵ لۆگۆكەدا پێدراوە دەبێت بیخاتە سەر ناوی ئەو كەسەی دەبێتە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە.

وتیشی، “لە كاتی گواستنەوەی ئەو كارتەی تایبەتە بە ئۆتۆمبێل و لۆگۆکەشدا هیچ بڕەپارەیەك وەرناگیرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایدەكات، “پاڵپشت بە زانیاریی پێشوەختەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گروپێكی تيرۆریستی لە…
Total
0
Share