“کونسوڵی ئەمریكا بە هەنگوینی كوردستان سەرسامە”

کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی هەنگەوە سەرسامیی خۆی بە هەنگوینی سروشتیی چیاکانی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، دەکرێت هەنگوین یارمەتیدەربێت وەک سەرچاوەیەکی داهات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، ڕۆبێرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی عارف شێروانی سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی هەرێم کوردستانی کرد، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی هەنگەوە.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا سروشت و چیاکانی هەرێمی کوردستان بە ژینگەیەکی نایاب بۆ کاری هەنگەوانی و بەرهەمێنانی هەنگوینێکی تام ناوازە وەسفدەکات.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، کە دەکرێت بەرهەمهێنانی هەنگوین یارمەتیدەر بێت لە گەشەپێدان و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە ڕێی پرۆژەی بازرگانیی بچووکەوە.

بابەتی پێشتر

پێشتر دەگوترا مەسعود بارزانی دێت <br> نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتیی شاندەكەی پارتی دەكات بۆ سلێمانی

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share