وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردن و دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن كە بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردووەوە ئاگر لە كێڵگەكە كەوتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە شەوی رابردووەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 میگاوات كارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە.

هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە و دەڵێت، “لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share