بەهۆی هێرشەكەی سەر كۆڕمۆر بەرهەمهێنان راگیرا

 بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆڕمۆر لە سنووری چەمچەماڵ، پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە بە تەواوی راگیراوە.

كۆمپانیای داناگاز كە سەرقاڵی وەبەرهێنانی غازە لە كۆڕمۆر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەهۆی هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆڕمۆر لە سنووری چەمچەماڵ پڕۆسەی وەبەرهێنان لە كێڵگەی غازی كۆڕمۆر بە تەواوی راگیراوە و تیمەكانیش بەردەوامن لە كاركردن بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە”.

شەوی رابردووش وەزارەتی كارەبای هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە كێڵگەی غازی كۆڕمۆر بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
Total
0
Share