بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، پێدانی ئاو لە هێڵی دوکان-سلێمانی، زیاددەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند، هەندێک وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبوونەتەوە کە گوایە هێڵی ئاوی دوکان-سلێمانی شکاوە، ئەوە کاری تێستکردنی بۆریی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان-سلێمانییە.
دەشڵێت، “دوای تەواوبوونی کارەکان، پێدانی ئاو لەو هێڵەوە زیاددەکات”.