ئیدارەی گەرمیان هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

ئیدارەی گەرمیان، پێنج فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی قۆرەتوو سێ فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان و بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی مەیدان  دوو فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان دادەمەزرێندرێن.

باس لەوەش دەکات، خوازیاران دەتوانن بەپێی شوێنی نیشتەجێبونیان سەردانی ئەو دوو ناحیەیە بکەن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاریی دامەزراندن و ئاگاداربوون لە مەرج و رێنماییەکان، تاوەکو رۆژی 5ی ئەیلولی 2024 داواکاریی دامەزراندن وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیسی هەڵەبجە دەبێتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بە چەکی کڵاشنکۆف رووبەڕوومان بووەوە و دواتر دەستگیرمانکرد”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share