بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كاتژمێر10:30ی خولەكی ئەمشەو بە مووشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و مووشەكێك بەر یەكێك لە عەمبارەكانی تایبەت بە نەوتی خاوی كێڵگەكە كەوتووە و بەهۆیەوە ئاگر كەوتووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.