بافڵ جەلال تاڵەبانی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی رێكدەخەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە مەلا یاسین، نوێنەری یەكێتی لە وڵاتی میسر كرد.

لە دیدارەكەدا كە دكتۆر خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنە باڵاكان و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە ستراتیژی یەكێتی دوای كۆنگرەی پێنج كرد و رایگەیاند، “بە سیاسەتێكی روون و ئاشكرا و لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت وڵاتی میسر پەیوەندییەكانمان رێكدەخەینەوە و پەرەی پێدەدەین، بە شێوەیەك ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییەی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونیادیناوە گەشەی زیاتری پێدەدەین و داواشی لە نوێنەری یەكێتی لە میسر كرد، بە بەرنامەیەكی بەهێزترەوە كارەكان رێكبخەنەوە و ئەركەكان بەجێبگەیەنن”.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆیەكی گشتگیر لەبارەی رێكخستنەوەی ئەركە رێكخراوەییەكان لە وڵاتانی عەرەبی كرا و بڕیاردرا پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان گەشەی زیاتری پێبدرێت و دۆستایەتییەكان قووڵتربكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی…
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر ئەفسەرێکی پۆلیسی بریندارکرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاشکرایکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە هەولێر، ئەندامێکی باندەکە ڕووبەڕووی پۆلیس…
Total
0
Share