نرخی کارەبای مۆلیدە دیارییکرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی كارەبای مۆلیدەی گەڕەك بۆ مانگی (11) دیاریكرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بڵاویکردەوە، به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی تشرینی دووەم، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (46) دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی روناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، سەبارەت بە مۆلیدەی سیتیەکانیش نرخی کیلۆوات ئاوەرێک بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتییە لە (290) دینار، هاوكات بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە نرخی كیلۆواتیان (277) دینارە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پشتیوانیی حکومەتی عێراق دەکەین لە هەنگاوەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەگەڵ نزار ئامێدی، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share