چین بنكەی پێدانی ڤیزە لە هەرێم دەكاتەوە

كونسوڵخانەی چین لە هەولێر بنكەی پێدانی ڤیزە دەكاتەوە و هاوڵاتییان لە هەفتەی داهاتووەوە دەتوانن داواكاری بۆ وەرگرتنی پێشكەش بكەن.

كونسوڵخانەكە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا كردنەوەی بنكەی پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتییان راگەیاند و دەڵێت، لە رۆژی دووشەممە 29ی ئەم مانگەوە هاوڵاتییان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

لە ئاگادارییەكدا كونسوڵخانەكە داواشدەكات، تکایە پێش ئامادەبوونت سەردانی ماڵپەری رەسمی کونسوڵخانە بکە و سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەكان ئامادەبکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی تەمێکی چڕەوە ئاستی بینین کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەمێکی چڕ لە رێگەکانی دەرەوە، ئاستی بینینی کەمکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share