دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە تێیدا داوا كرابوو، رێگرییه‌كانی به‌رده‌م هێنانی ژنی دووه‌م لاببرێن.
دادگای فیدراڵیی عێراق، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌و سكاڵایه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگەیاند، ئه‌و سكاڵایه مه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندیی تێدا نییه.
لە سکاڵاکەدا کە هاوڵاتییەک تۆماریکردووە، داواکرابوو دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لە ماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی 2008ـی هەموارى یاسای بارى کەسی، بدات.
بەپێی هەمواری ئەو یاسایە، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت، تاوەکو هاوسەرەکەى بتوانێت بۆ جارى دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە.