روفاتی 41 هاوڵاتیی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

لەدوای دۆزینەوەیان لە 41 گۆڕی بەکۆمەڵدا و ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان ئەمڕۆ روفاتی 41 هاوڵاتیی ئێزدی دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

ئەمڕۆ سێشەممە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئێزدی رێورەسمی رادەستکردنەوەی روفاتی 41 هاوڵاتی ئێزدی کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون و دوای شەهیکردنیان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا نێژرابوون رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە و لە زێدی خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.

روفاتەکان 20 خەڵکی کۆجۆن، 16 یان خەڵکی حەردانن، سیانیان خەڵكی قنێ و دووانیشیان خەڵکی خانەسۆرن.

لەدوای هێرشەکانی داعش بۆ سنووری شەنگال لە مانگی ئابی 2014 بەشێکی ئەو کەسانەی رفێندرابوون کوژران و لە 92 گۆڕی بە کۆمەڵدا شاردرانەوە، تا ئێستا توانراوە 55 گۆڕ هەڵبدرێنەوە کە 242 روفاتیان تێدابووە.

بابەتی پێشتر

لێچوونی غازەکەی گوندی قزڵیار لەکەرکوک کۆنتڕۆڵکرا

بابەتی دواتر

رێگایەكی سەرەكی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووونەوەی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار. بەیانی…
Total
0
Share