بەرگریی ئاسمانیی عێراق: هەوڵ هەیە بۆ کڕینی سیستمی ڕاداریی پێشکەوتوو

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی دووەم ڕایگەیاند جوڵەی سەرجەم ئەو فڕۆکەکانی ئاسمانی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵدایە، هەوڵیش هەیە بۆ دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو.

لیوا ڕوکن مەعن سەعدی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند، “لەلایەن هەریەکە لە مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و جومعە عیناد، وەزیری بەرگری و عەبدولئەمیر یارەڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق پاڵپشتی لە پەرپێدانی چەکی بەرگریی ئاسمانی دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی یەکێکە لە فەرماندەییە چالاکەکان لە پاراستنی وڵاتدا، بۆیە هەوڵ هەیە بۆ چاکسازی لە تواناکان و چەکەکانی ئەو فەرماندەییەدان بۆ پاراستنی زیاتری وڵات”.

وتیشی، “هەوڵێکی جدی هەیە بۆ کڕینی چەکی بەرگریی پێشکەوتووی زیاتر و چەکی بەرگری گەورەتر”.

دەڵێت، “کارەکانی فەرماندەی بەرگری پشتدەبەستێت بە سیستمی پشکنین و بەرگریی موشەکەیی، ئەم سیستمە پەیوەستە بە ناوەندە سەرەکییەکانی چالاکیی بەرگرییەوە، بۆیە ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی عێراقدا دەفڕن لەژێر کۆنترۆڵی بەرگریی ئاسمانیدان.

جەختیشیکردەوە کە هیچ فڕۆکەیەک نایەتە سنوری ئاسمانیی عێراقەوە بە ئاگاداریی و هەماهەنگی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان نەبێت.

ڕاشیگەیاند کە فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی پێویستی بە پاڵپشتی و هاوکاریی زیاتر هەیە تاوەکو زیاتر کۆنترۆڵی سنوریی ئاسمانیی وڵات بکرێت، بەتایبەت ئەو پێشێلکارییانەی لە باکوری عێراق “کوردستان”، دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی راپرسییەکان: کورسییەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەن

بەپێی ئەنجامی چەند راپرسییەک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن. بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییانەی…
Total
0
Share