لە بنکەیەکی سەربازی لە بەغداد ئاگرکەوتەوە

لە بنکەیەکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای بەغداد ئاگرکەوتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، لە نێو کۆگایەکی مووشەک و کەرەستە سەربازییەکانی بارەگای لیوای 22ی فریقەی 17 ی سوپای عێراق لە قەزای مەحمودیە لە باشووری رۆژئاوای بەغداد ئاگرکەوتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئاگرەکە بووەتە هۆی سوتاندنی چەندین کەرەستە و ئامێری سەربازی، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە.

شانەکە رەتیکردەوە هیچ هێرشێکی ئاسمانی یان بە ئامانجگرتنی هیچ هێزێکی ئەمنی هەبوبێت.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ وەزیرەکانی کابینەکەی: هیچ بەڕێوەبەر و بریکارێکی گەندەڵ لەژێر باڵی خۆتان حەشارنەدەن

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە شەوی ڕابردوو (سێشەممە، 21ـی تەمموز) بەڕێوەچوو, سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕێنمایی وەزیرەکانی…
Total
0
Share