میدیاکانی سوید: سەلوان مۆمیکا کوژرا

میدیاکانی سوید هەواڵی کوژرانی سەلوان مۆمیکا ئەو هاوڵاتییە بەرەچەڵەک عێراقییەی ساڵی رابردوو قورئانی سوتاند راگەیاند.

میدیاکانی سوید بڵاویانکردەوە، دوێنێ چوارشەممە سەلوان مۆمیکا لە ماڵەکەی خۆیدا لە سوید کوژراوە.

ئاشکراشیانکرد، ناوبراو لە چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی بکوژەکە دیارینەکراوە.

هاوکات هەندێک دەنگۆ بڵاوبووەتەوە لەبارەی ئەوەی ناوبراو لە پەخشی راستەوخۆدا کوژرابێت، بەڵام تا ئێستا پۆلیسی وڵاتەکە هیچ کام لە زانیارییەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،…
Total
0
Share